بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" پێنج كەسیان بەتۆمەتی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیر كردووە".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، له‌درێژه‌ی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانیان بۆ نه‌هێشتن و رێگریكردن له‌بڵاوبونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌ماوه‌ی ١٥ رۆژدا، هێزه‌كانیان له‌سنوری (چه‌مچه‌ماڵ، بازیان، شۆڕش) پێنچ كه‌سیان ده‌ستگیركردوه.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ئاشكراشیدەكات، تۆمەتبارێكیان بەڕەگەز (مێ)یەو بازرگانی (كڕین و فرۆشتن)ی بەمادەی هۆشبەرەوەكردووە، چواركەسەكەی دیكەش بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەرن.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له‌لایه‌ن به‌شی مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه په‌راوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ ڕێكخراوه و به‌فه‌رمانی دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵ به‌پێی ماده‌ی ١٤ی هۆشبه‌ر راگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌دۆسێكانیان به‌رده‌وامه.