ئاراسی شێخ جەنگی برای هاوسەرۆکی یەکێتی لاهوری جەنگی، دەڵێت" دەبێت ئەم حکومەتە هەڵبوەشێتەوە، من ٦ وەزیرو جێری سەرۆکی حکومەتم ناوێت، پێویستە لێپرسینەوە لە جێگری سەرۆکی حکومەت بکرێت".
لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا ئاراسی شیخ جەنگی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاند " پێویستە بە هەموو شێوەیەک تەنازول بۆ بەغدا بکەن و، ئەم حکومەتەی خۆمان هەڵبوەشێتەوە، سەرافێک لەم حکومەتەی خۆمان باشتر دەتوانن حکومەت بەڕێوەبەرن.
ئاراس شێخ جه‌نگی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌و به‌یاننامه‌یه‌ی به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبه‌كه‌ی له‌به‌ره‌به‌یانی ڕابردووتر بڵاوكرایه‌وه و تێیدا باسی له‌پشتگیری بۆ تیمی یه‌كێتی له‌حكومه‌ت كرد پاش بڕیاری بڕینی ڕێژه‌یه‌ك له موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ڵام دواتر به‌یاننامه‌كه له میدیا فه‌رمییه‌كانی یه‌كێتی سڕدرایه‌وه و تویتێكی یه‌كێك لههاوسهرۆكان بڵاوكرایه‌وه، ئاراس ده‌ڵێت" من به‌یاننامه‌كه‌م نه‌خوێندۆته‌وه، به‌ڵام ناوی كه‌سێكم لایه كهبهیاننامهكه به‌دڵی ئه‌و نوسرابوو، هه‌روه‌ها باس له پرسی وه‌ك خۆی ده‌ڵێت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت ده‌كات و ده‌شڵێت"ئه‌م حكومه‌ته بده به چوار پیاوی عاقڵ له به‌غدادوه یان له به‌سڕاوه ئه‌وانه‌ی كه له بازاڕی دۆلاره‌كه ئیش ده‌كه‌ن ئه‌وان باشتر به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن." هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت بهبهیاننامهكهی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیش ده‌ڵێت" نازانم نه‌مخوێندۆته‌وه به‌ڵام ناوی كه‌سێكم لایه كه‌له‌به‌ر دڵی ئه‌و نوسراوه، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتیش ده‌ڵێت"په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ پارتی هه‌تا بڵێی خراپه، له‌وپه‌ڕی خراپیدایه، سه‌رۆكی پارتی و یه‌كێك له‌جێگره‌كانی وتویانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئێمه له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی نوێی یه‌كێتی دانانیشین."
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا ئاراس شێخ جه‌نگی وتی" من ڕای خۆمت پێ ده‌ڵێم، ناتوانم ڕای سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی-ت پێ‌بڵێم چونكه هێشتا كۆبوونه‌وه نه‌كراوه، له‌م ڕۆژانه كۆبوونه‌وه ده‌كرێت سه‌ركردایه‌تی به‌ڕوونی ڕای خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه، به‌ڵام وه‌كو شه‌خسی خۆم من له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆمانم به‌هیچ شێوه‌یه‌ك من له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیم كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌م بكرێته‌وه یان ببڕدرێت، ئه‌مه كارێكه به‌ڕاستی ده‌بێت به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌رگری لێبكات، نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵی بكات ئه‌مه بكرێت چونكه ئه‌و خه‌ڵك و فه‌رمانبه‌ره چ گوناهێكی هه‌یه كه حكومه‌تێك فه‌شه‌لی هێنابێت؟ ئه‌وه كه‌ی خه‌تای فه‌رمانبه‌رانه ئه‌وه خه‌تای حكومه‌ته‌كه‌یه ده‌بێت حكومه‌ته‌كه ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه، من پێشتریش داوای ئه‌وه‌م كردووه كه ده‌بێت ئه‌م حكومه‌ته ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه و به‌زووترین كات حكومه‌تێكی ڕزگاری نیشتیمانی دروست بكرێت، حكومه‌تێكی بچوككراوه دروست بكرێت بۆئه‌وه‌ی كه بتوانێت كێشه ئابورییه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه چاره‌سه‌ر بكات."
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی یه‌كێتی له‌كاتێكدا شه‌ش وه‌زیر و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌یه چۆنه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت ده‌كات؟ ئاراس شێخ جه‌نگی له‌وه‌ڵامدا وتی"من ناڵێم یه‌كێتی داوا ده‌كات، من داوا ده‌كه‌م ئه‌م حكومه‌ته هه‌ڵبوه‌شێته‌وه من پێویستم به‌و ٦ وه‌زیره نییه، پێویستم به جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تیش نییه، من پێویستم به حكومه‌تێكی بچوككراوه هه‌یه تا بتوانێت دۆخی هه‌رێمی كوردستان ڕزگار بكات له‌م كێشه گه‌وره ئابوورییانه‌ی كه تووشی بووه، ئیتر ئه‌م حكومه‌ته یاڕه‌بی خوایه هه‌مووی پارتی یان گۆڕان ده‌بوو، هه‌ر كه‌سێك بێت ئێستا دابنرێت بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشانه چونكه من ده‌زانم ئه‌م وه‌زیرانه‌ی من و ئه‌م جێگره به‌ڕێزه‌ی ئێمه ئه‌م كێشانه‌ی پێچاره‌سه‌ر ناكرێت."
ئاراس شێخ جه‌نگی ئه‌وه‌شی وت" مانه‌وه‌مان له‌م حكومه‌ته به‌زیانی یه‌كێتی ده‌بینم تاكه چاره‌سه‌ر ئێستا ئه‌وه‌یه ئه‌م حكومه‌ته نه‌مێنێت یاخود له‌گه‌ڵ به‌غداد ڕێك بكه‌وێت، وه‌فده‌كه له به‌غداده حه‌ز ده‌كه‌م لێره‌وه گوێیان لێی بێت، ده‌بێت به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك " ته‌نازول" بكه‌ن بۆ به‌غداد بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان ڕزگار بكه‌ن چونكه چاره‌سه‌ری هیچ ڕێگه‌یه‌كی تریان نییه، ئه‌مه تاكه چاره‌سه‌ریانه خۆیان حه‌ل بكه‌ن یان ئه‌وه‌تا حكومه‌ته‌كه هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه."
سه‌باره‌ت به به‌یاننامه‌كه‌ی دره‌نگانی شه‌وی ڕابردووتری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان؟ ئاراس شێخ جه‌نگی ده‌ڵێت" من به‌یاننامه‌كه‌م نه‌بینیوه نازانم چی تیا نوسراوه، به‌ڵام من ئه‌وه‌ی كه ئێستا وتم ئاوا وه‌ڵامی خه‌ڵك ده‌ده‌مه‌وه، وه هیچ به‌دووری مه‌بینن به‌یانی خۆپیشاندان بكرێت له‌سه‌ر شه‌قام خۆم له‌پێشه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان بم له‌گه‌ڵ خه‌ڵك، ته‌واوبووه ئه‌م حكومه‌ته حكومه‌ت نییه، ئه‌م حكومه‌ته بووه به كۆمه‌ڵێك "صهڕاف" ی "فاشیل" كه نازانن پاره‌كه‌ش دابه‌ش بكه‌ن ئه‌م حكومه‌ته بیده‌ره ده‌ست پانزه كه‌س كه له حسابی "صهرافی" بزانن بتوانن بێن پاره‌كه وه‌رده‌گرن و دابه‌شی ده‌كه‌ن، ئه‌مه ئیشی ئه‌وه‌یه ئه‌م حكومه‌ته، هیچ ئیشێكی تری نه‌ماوه."
هه‌روه‌ها وتی" پاره‌كه‌ش به‌ته‌واوه‌تی دابه‌ش ناكه‌ن، پاره هاتووه كه‌س نازانێت چی‌یان لێ كردووه، 400 ملیار هاتووه بۆ مووچه ئه‌وان چوون قه‌رزی خۆیان و كۆمپانیا نزیكه‌كانی خۆیان پێ داوه‌ته‌وه، ئه‌مه كه‌ی حكومه‌ته، ئه‌م حكومه‌ته بده به چوار پیاوی عاقڵ له به‌غدادوه یان له به‌سڕاوه ئه‌وانه‌ی كه له بازاڕی دۆلاره‌كه ئیش ده‌كه‌ن ئه‌وان باشتر به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن."
ده‌رباره‌ی بۆچوونی یه‌كێتی چی ده‌بێت له‌سه‌ر به‌یاننامه‌كه؟ ئاراس شێخ جه‌نگی وتی"ئه‌وه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كرا ئه‌و كات ده‌رده‌كه‌وێت من به‌یاننامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی م نه‌بینیوه، به‌ڵام وه‌كو بۆیان باس كردووم ، وه‌ك وتم من له‌گه‌ڵی نه‌بووم ناوی كه‌سێكم لایه به‌ڵام نایڵێم كێ نوسیوویه‌تی به‌ڵام نه‌ده‌بووایه به‌یاننامه ده‌ربكه‌ن ده‌بووایه كۆبوونه‌وه بكه‌ن ئه‌م به‌یاننامه‌یه به‌دڵی كه‌سێك نوسراوه."
له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی ئایا لێپرسینه‌وه و به‌دواداچوون ده‌كرێت له‌سه‌ر نوسینی ئه‌و به‌یاننامه‌یه به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی-یه‌وه له‌كاتێكدا میدیا فه‌رمییه‌كانی یه‌كێتی ده‌قه‌كه‌یان سڕییه‌وه؟ ئاراس شێخ جه‌نگی وتی" ئه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی بڕیاری لێ ده‌دات من ڕه‌نگ بێت ره‌ئی شه‌خسی خۆمم هه‌بێت."
ئاراس شێخ جه‌نگی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد حكومه‌تی هه‌رێم جیاوازی له‌نێوان شاره‌كانیشدا ده‌كات، له‌و ڕوه‌وه ده‌ڵێت" پرۆژه‌یه‌ك هه‌یه له سلێمانی پێی ده‌ڵێن شه‌قامی 100 مه‌تری كه 10 ساڵه خه‌ڵك چاوه‌ڕێی ده‌كات، ئه‌مه هێشتا نه‌چۆته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه به‌ڵام له هه‌ولێر شه‌قامی 100 و 150 و تونێل دروستكراوه، ئه‌ی ئه‌مه فه‌رق و جیاوازی نییه؟ به‌س ئه‌وه ده‌ڵێم سه‌یری شه‌قامی 100 بكه و 150 یان ده‌ست پێكردووه، كۆمه‌ڵێك تونێلی گه‌وره یان دروستكردووه له‌ژێر مه‌سیف سهڵاحهدیینهوه بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵكی تر لای ماڵی خۆیانه‌وه هاتوچۆ نه‌كات سه‌یری شه‌قامه‌كانی سلێمانی بكه لێره‌وه تا نزیكی كۆیه و ده‌شتی سماقوڵی."
ئاراسی شێخ جه‌نگی ئه‌و قسانه‌ی پێشتری ڕه‌تكرده‌وه كه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نرا پێشتر به‌چه‌ند گوژمه‌یه‌كی جیاواز بودجه ته‌رخانكراوه بۆ شه‌قامه سه‌د مه‌ترییه‌كه‌ی سلێمانی كه خۆی وه‌ك به‌ڵگه‌ی جیاوازی نێوان شاره‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه به‌نمونه باسی ده‌كات، له‌و ڕوه‌وه ئاراس ده‌ڵێت" درۆ ده‌كه‌ن ته‌حه‌ددایان ده‌كه‌م بابێن بڵێن فڵان كه‌س بودجه‌ی شه‌قامه سه‌د مه‌تریه‌كه‌ی خواردووه من به‌یانی یه‌كسه‌ر ده‌ستگیری ده‌كه‌م و بۆیان ده‌ده‌م به دادگا ، ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن به‌ڵام درۆ ده‌كه‌ن پاره چۆن سه‌رف ده‌كرێت و ده‌خورێت؟ شتی وا كوا هه‌یه؟ له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ر پاره سه‌رف نه‌كراوه، یه‌ك بڕه پاره‌یه‌ك سه‌رف نه‌كراوه بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه، چه‌ند جارێك خستویانه‌ته ته‌نده‌ره‌وه به‌ڵام دوایی ته‌نده‌ره‌كانیان سه‌حب كردۆته‌وه به‌ڵام پاره‌كه سه‌رف نه‌كراوه خۆ ئه‌م پرۆژه‌یه به یه‌ك ڕۆژ ته‌واو نابێت، ئێستا ده‌ستی پێبكه‌ن سێ ساڵی ده‌وێت پاره چۆن سه‌رف ده‌كرێت پرۆژه‌ی شه‌قام وایه كه ئیش ده‌كرێت له‌دوای ماوه‌یه‌ك سلفهیهكت ده‌ده‌نێ و دوای ماوه‌یه‌كی تریش سلفهیهكی تر، ئه‌وه هه‌مووی درۆ و ده‌له‌سه‌یه و هیچی وا نییه."
به‌ڵام ڕه‌نگه خه‌ڵكێك بپرسێت خۆ چه‌ند ساڵه جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت له حیزبه‌كه‌ی خۆتانه بۆ له‌جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ناپرسنه‌وه بۆ نمونه له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی كه تۆ به‌نمونه باسی ده‌كه‌یت؟
ئاراس شێخ جه‌نگی به‌مجۆره وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی" ئه‌وه ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی لێی بپرسێته‌وه، ڕۆژ و كاتی ئه‌وه هاتووه ده‌بێت لێی بپرسێته‌وه، من پێنج مانگه جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تم نه‌بینیووه."
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حیزبه‌كه‌ی و پارتی دیموكراتی كوردستان؟ ئاراس شێخ جه‌نگی وتی" په‌یوه‌ندیه‌كان هه‌تا بڵێت خراپه، له‌وپه‌ڕی خراپیدایه ئه‌م دوو حیزبه پێكه‌وه ناتوانن دابنیشن و كۆبوونه‌وه بكه‌ن ئیتر باشی چییه؟ ماوه‌یه‌كه ده‌توانن كۆبوونه‌وه بكه‌ن به‌یه‌كه‌وه به‌ڵام ناتوانن دابنیشن مانای وایه په‌یوه‌ندیان زۆر خراپه."
ئاراسی شێخ جه‌نگی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند " هۆكاری ئه‌و په‌یوه‌ندییه خراپه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی له ئێستادا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه سه‌رۆكی پارتی و یه‌كێك له جێگره‌كانی نایانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌ركردایه‌تیه تازه‌یه‌ی یه‌كێتی دابنیشن وتویانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه دانانیشین. "
جه‌ختیشیكرده‌وه" ئێستا یه‌كێتی ئاماده‌یه له‌گه‌ڵیان بۆ دانیشتن به‌ڵام ئه‌وه‌ی من بیستوومه وتوویانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ركردایه‌تیه تازه‌یه دانانیشین."
بۆچی ئاماده‌ی كۆبونه‌وه نین وه‌ك خۆت وتت، له‌كاتێكدا سه‌رۆكی پارتی له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی وتی ئێمه ڕێز له ئه‌نجام و هه‌ڵبژاردنی كۆنگره‌ی یه‌كێتی ده‌گرین؟ له‌وه‌ڵامدا ئاراس شێخ جه‌نگی ده‌ڵێت"من نازانم له‌وان بپرسه بۆ نایكه‌ن من بوومایه ده‌مكرد من بوومایه هه‌ردوو حیزبه‌كه‌م كۆ ده‌كرده‌وه و ده‌موت وه‌رن دابنیشن و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ین وه‌رن با ئه‌م خه‌ڵكه ڕِزگار بكه‌ین، وه‌رن با چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای خه‌ڵك بكه‌ین كه تووشی هاتوون، ئه‌مه كه‌ی وه‌ختی ئه‌وه‌یه بڵێم فڵان كه‌س ئه‌مه‌ی وتووه و ئه‌و وای نوسیووه ، حیزبایه‌تی و وڵات چۆن وا به‌ڕێوه ده‌چێت."
"من هیچ به‌دیلێك نابینم كۆتاییه‌كه‌ی هه‌ر ئه‌وه‌یه هه‌ر كه‌سه و له‌ماڵی خۆی."ئاراس شێخ جه‌نگی سه‌باره‌ت به جێگره‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان پارتی و یه‌كێتی وایوت"