وێنە.. پێشکەشکارێکی دیاری کورد تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

پێشکەشکاری دیاری کەناڵی کورد ماکس شۆ شایی عوسمان، تووشی کۆرۆنا دەبێت.

خانمە پێشکەشکاری دیاری کورد شایی عوسمان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕایگەیاند" دوای ئەوەی پششکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای ئەنجامداوە دەرئەنجامەکەی پۆزەتیڤ بووە و دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆناییە، لە ئێستادا تەندروستی باشە  وەک خۆی رایگەیاندووە پێویستی بە پشوودانە". 
 
شایی عوسمان، پێشتر ئەندامی تیپی هونەرە میلییەکانی سلێمانی بووە و لە چەندین چالاکی هونەری و جۆراو جۆر و کلتوری بەشداری کردووە و یەکێک بووە لە خانمەکانی ئەو تیپە هەڵپەڕکێیە. 

"شایی عوسمان" یەکەم وێستگەی ڕاگەیاندنی لە کەناڵی ئاسمانی "کورد ماکس شۆ" دەستیپێکردووە و ئێستە بەرنامەی "چێژبڕکێی" کە هەفتەی دووجار پەخش دەکرێت پێشکەش دەکات.

AM:12:16:25/06/2020