زیدان باسی بردنەوەکەی مایۆرکا دەکات


شەوی رابردوو یانەی ریاڵ مەدرید توانی ٢-٠ لە یانەی ریاڵ مایۆرکا بباتەوەو بگەڕێتەوە بۆ پێشەنگی خولەکەو هەردو گۆڵەکەش رامۆس و ڤینسیۆس تۆماریان کرد.
پاش یاریەکە زیدان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ستایشی یاریزانەکانی کرد و وتی" ئێمە بەرگرییەکی باشمان کرد، توانیمان خاوێنی گۆڵەکەمان بپارێزین، بەڵام ٤ بردنەوەی لەسەر هیچ هێشتا هیچی بە ئێمە نەداوە.
ستایشی گۆڵەکەی رامۆسی کردو رایگەیاند" ئەو سەرکردەی ئێمەیە زۆر مەشقی کردوە تاوەکو توانی ئەو گۆڵە بە لێدانی راستەوخۆ بکات،ڤارانیش هەموو یاریەکان بە باشی یاری کردووە.

لە کۆتایدا رایگەیاند هیچ قسەیەک دەربارەی ناوبژیوان ناکەم، خۆمان بۆ یاری داهاتوو ئامادە دەکەین، وابزانم رامۆس قسەی خۆی لەسەر ئەوە کردووە.
 


AM:11:29:25/06/2020