کەرکوک.. ١٢٣ حاڵەتی تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کەرکوک رایگەیاند" ١٢٣ حاڵەتی نوێ تووشبووی کۆرۆنا تۆمار کران". 

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٥ی حوزەیران بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کەرکوک رایگەیاند" لەماوی ٢٤ کاتژمێری رابردودا ١٢٣ حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆناو چاكبونەوەی ٤١ حاڵەت و حاڵەتێكی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا تۆماركرا".

تا ئێستا كۆی تووشبووەكان لە کەرکوک گەیشتوەتە ٩٢٢ حاڵەت و لەو ژمارەیەش ٢٧٢ توشبویان چاكبونەتەوە و ٣٢ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لەسنوری پارێزگاکە تۆماركراون.


PM:01:20:25/06/2020