وەزیری تەندروستی هەرێم: ڕێژەی لە ٪٢١ وەك یەك لە كۆی موچەخۆرانی تەندروستی دەبڕدرێت


وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم رایگەیاند" لیستی موچەیان ئامادەیە و لە 21٪ یان لە موچەی کارمەندانی پلە یەک تا پلە دە  بڕیوە و رەوانەی گەنجینەیان کردووە". 

د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بە "ڕووداوی" رایگەیاند" کۆی گشتی موچەی وەزارەتی تەندروستی (٤٩) ملیار دینارە، بەپێی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران رێژەی لە (21٪) ی موچەی کارمەندانی تەندروستی لە پلە یەک تا پلە دە بڕیوە و لیستەکەیان رەوانەی گەنجینە کردووە". 

سەبارەت بە موچەی پلە تایبەتەکان لە وەزارەتی تەندروستی وتی" بەپێی بڕیار و رێنماییەکان رێژەی لە (50٪) لە موچەی ئەو کەسانە دەبڕن، ئەوانەشی بڕی (٣٠٠) هەزار دینارییان هەیە هیچ بڕە پارەیەکیان لێ کەمنەکراوەتەوە". 

PM:01:39:25/06/2020