لە سلێمانی خۆپیشاندانی چین و توێژەكان دەستی پێكرد (وێنە)

لە شاری سلێمانی خۆپیشاندانی ناڕەزایی دژی بڕیاری حکومەتی هەرێم بۆ کەمکردنەوەی مووچە و دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە بەڕێوەچوو.

 

پەیامنێری "سپی" لە شاری سلێمانی ڕایگەیاند" لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆدا سەرجەم چین و توێژەکان داوایان کرد بەشداربووانی خۆپیشاندانەکە و سەرجەم هاوڵاتیان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، داواشیان کرد بەردەوام بن لە دەربڕینی ناڕه‌زایی دژی کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەران".

 

وتیشی" خۆپشاندەران داوادەكەن حكومەتی هەرێم یان مووچەكانیان پێ بدات یان واز لە دەسەڵات بهێنن، ژیانی مووچە خۆران گەیشتۆتە ئاستێك، كە هیچ شتێك نەماوە ئەو توێژانە بیكەن بۆ ئەوەی ژیانی ڕۆژانەیانی پێ دابین بكەن، بۆیە ڕژاونەتە سەر شەقام و داوای مافی خۆیان دەكەن". 



PM:05:16:25/06/2020