وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕاگەیاندنی ئاماری ڕۆژانەدا ئاماژەی بەوەکردووە ١٢٣٧ توشبوو چاکبونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.
کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی دواین ئاماری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو دوو هەزارو ٤٣٧ حاڵه‌تی نوێی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ١٠٧ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەزارو ٢٣٧ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە.
تائێستا له عێراق ٣٩ هه‌زار و ١٣٩ كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ١٨ هه‌زار و ٥١ كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه و یه‌ك هه‌زار و ٤٣٧ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.