بەهۆی كۆرۆناوە کەسێک لە سلێمانی گیانی لەدەستدا

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە تووشبوویەکی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌ شاری سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا.

 

عەبدوڵڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند" تووشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی شەهید هێمن گیانی لەدەستداوە کە پیاوێکی تەمەن ٧٤ ساڵە و دانیشتووی شاری سلێمانییە".

 

بەمەش کۆی گشتیی ئەو تووشبووانەی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ١١ کەس، هاوکات لە ئیدارەی گەرمیانیش گیانلەدەستدانی سێ تووشبووی کۆرۆنا تائێستا پشتڕاستکراوەتەوە، بەمەش کۆی گشتیی ئەوانەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە سنووری پارێزگاکە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە ١٤ کەس.

 
 


PM:07:20:25/06/2020