هەپەگە کوژرانی ٣١ سەربازی تورکی راگەیاند

راگەیاندنی  هێزەکانی پاراستنی گەل ( هەپەگە ) ئاشکرای دەکات "لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا هێزەکانی گەریلا لە دژی جموجوڵە داگیرکەریەکانی سوپای تورک، زنجیرە چالاکیەکیان ئەنجامداوە".


لە راگەیێندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:



لە دەڤەری شەهید بێریڤان چالاکیەکی سابوتاژ


'لە ٢٣ی حوزەیران کاتژمێر ١٦:٠٠ هێزەکانمان لە گردی شەهید بێریڤان لە دژی سوپای داگیرکەر چالاکیەکی سابوتاژیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا ٢ سەرباز کوژران و ٢ سەربازی تریش بریندار بوون".


لە ناوچەی دووپشک چالاکی هەپەگە دەڵێت " لە ٢٥ی حوزەیران (ئەمڕۆ) هێزەکانمان لە دژی هێزێکی سەربازی لە تەپەی دووپشک چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا سەربازێک کوژرا."


هەروەها هاتووە "ئەمڕۆ (٢٥ی حوزەیران) لە کاتژمێر ٠٧:٠٠ هێزەکانمان لە یەژا-ستار، هێزێکی سەربازیان خستە بن چاودێری خۆیان کە لە گردی شەهید بێریڤانەوە دەچوون بۆ ناوچەی شەهید دێرسم، هێرشیان کردە سەریان. لەو چالاکیەدا هێزەکانمان لە سێ قۆڵەوە لە دوژمنیان دا و لەو چالاکیەدا ١٠ سەربازی دوژمن کوژران. هاوکات هێزەکانمان بۆ ماوەیەک تەرمی سەربازانی دوژمنیان خستە ژێر چاودێریەوە و نەیانهێشت فڕۆکەکان دەربازی ناوچەکە ببن".
 


PM:11:24:25/06/2020