نەخۆشخانەی چەمچەماڵ چاكبوونەوەی 57 تووشبووی كۆرۆنای ئاشكراكرد.
دکتۆر فەرهاد محەمەد مستەفا بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ له ڕوونكردنهوهیهك ڕای گەیاندووە" لەکۆی 88 تووشبوو بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا تاکو ئێسته کە لە سنووری شارۆكهى چەمچەماڵ تۆمار کراوە 57 کەسیان چاکبوونەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە و گەڕاونەتهوە ماڵەوە، تهنیا 31 تووشى بووى ڤایرۆى كۆرۆنا ماوه".
ئەوەیشی خستووەتەڕوو، لەو ژمارەیە چەند تووشبووێکیان تێدابووه، تەمەنیان لە سەرووی 80 ساڵییەوە بووه، لە نەخۆشییەکەیش چاکبوونەوە و بەتەندروستییەکی باشەوە نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووه.