میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، تەقینەوەیەكی گەورە ناوچەی خۆرهەڵاتی تارانی پایتەختی ئێرانی هەژاند.
ئاژانسی هەواڵیی فارس نیوز لەوبارەیەوە رایگەیاند" دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئێران ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز ڕوویدا، دوای ته‌قینه‌وه‌كه حکومەت ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه، هۆكاری تهقینهوەکە به‌هۆى ئاگركه‌وتنه‌وه بووه له كۆگای ئه‌مباری غازی پیشه‌سازی، كه نزیكه له دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئێران".
لای خۆیەوە داود عەبدی، بەناوی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئێرانەوە بە تەلەڤزیۆنی فەرمیی وڵاتەكەی راگەیاند" لە كۆگایەكی غاز تەقینەوە رویداوە لە ناوچەیەك كە بنكەیەكی سەربازیی هەستیار و گرنگی تێدایە لەنزیك تارانی پایتەخت".
داود عەبدی ڕەتیشكردەوە هیچ كەسێك بەهۆی تەقینەوەكەوە بوبێتە قوربانی.