ئاسایشی هەولێر: لە شەش مانگدا 586 تۆمەتباری ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون

لە ساڵڕۆژی بەرنگاربونەوەی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دیاریکراوە ئاسایشی هەولێر ئاماژی شەش مانگی ڕابردووی بڵاوکردەوە.

 

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ئامارەكەدا ئاماژەی بەوەكردوە، لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا 358 كیلۆگرام و 552 گرام ماددەی هۆشبەر دەستییان بەسەرداگیراوە كە لە ماددەكانی هیرۆین و كریستاڵ و تلیاك و حەشیش و جامیكا، پێكهاتوون، وێڕای دەستبەسەرداگرتنی 952 حەبی هۆشبەر”.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسايشی هەولێر، بەشی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر، ئاماژەی بە دەستگیركردنی 586 تۆمەتبار و سزادانی 292 تۆمەتبار و بەردەوامبوونی لێكۆڵینەوە لەگەڵ 294 تۆمەتباری تردا كرد.

هەروەها ئاشایسی هەولێر، دەستبەسەرداگرتنی دوو ملیۆن 650 هەزار دینار، و 63 هەزار دۆلار، و 100 هەزار یۆرۆی ساختەشی ڕاگەیاند.


 




PM:12:57:26/06/2020