ژمارەی گیان له دهستدان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای سلێمانی گهیشته ١٢ هاوڵاتی کە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە و بچووكترینیان ئافرهتێكی تهمهن ٤١ ساڵه.
عەبدوڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" بڵاویکردەوە، رۆژانە ئامارەكانی مردن بە كۆرۆنا بەرزتر دەبێتەوە تكاتان لێ دەكەین هاوڵاتیان ئازیز ئاگاتان لە ئازیزانتان بێت و خۆپارێزی ئێوە پاراستنی گیانی ئەوانە.
عەبدوڵا ئەحمەد ڕاشیگەیاندووە" هاوڵاتیانی ئازیز ئێمە دڵسۆزانە و خەمخۆرانە رۆژانە پرۆسەی ناشتنی تەرمی قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەڕێوە دەبەین و پێویست بەوە ناكات ئێوە خەمی چۆنیەتی ناشتنی ئازیزانتان هەبێت چونكە ئەوان كەسو ئازیزی ئێمەشن".
لە كۆتایی نوسینەكەیدا جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی دەڵێت" تكایە پابەندی ڕێنماییەكان بن تا ئێوارهی ئهمڕۆ ١٢ كهس بههۆی تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له دهستداوه كه بچوکترین قوربانیان خانمێکی تەمەن ٤١ ساڵە".