بە تەقەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران كۆڵبەرێك كوژرا

هێزە ئەمنییەكانی ئێران لە سنوورەكانی چالدێران تەقەیان لە پۆلێك كۆڵبەر كردووە و لە ئاكامدا كۆڵبەرێكی خێزاندار گیانی لە دەستدا.

 

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی هێزە چەکدارەکانی ئیران لە سنووری چالدێران تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی خێزاندار گیانی لە دەست دا، ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە کوژراوەی "شاکر برووکی میلان" خەڵکی گوندی "ناوەر" ڕاگەیاندووە، ناوبراو خێزاندار و باوکی دوو منداڵیش بووە.

بەپێی بە ئامارێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٣٠ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٨ کەسیان گیانیان لە دەست داوە. لە کۆی ئەو ٣٠ حاڵەتە ٢٨ حاڵەتی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا و ٢ حاڵەتی بە هۆی تەقینەوەی مین بووە.



PM:07:45:26/06/2020