کەجەکە: سلێمانی و باشور بەرەنگاری تورکیا دەبنەوە و پەکەکە و یەنەکە بەگژیکدا نادرێن

کەجەکە لەدژی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەی کوونەماسی لە پارێزگای سلێمانی بەیاننامەیەکی دەرکردو رایگەیاند" سلێمانی و باشور بەرەنگاری تورکیا دەبنەوە و پەکەکە و یەنەکە بەگژیکدا نادرێن".

 
لەو بەیاننامەیەدا، هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە سەر هێرشەکەی ڕژێمی داگیرکەری تورک و سەر ناوچەی شارباژێڕی سلێمانی و تیایدا هاتووە " تورکیا هێرش دەکاتە سەر هەر لایەنێک کە سەر لەبەری دانانەوێنێ و جەختیش دەکاتەوە، گەلی سلێمانی و باشور ڕیسەکەی تورکیا دەکاتەوە بەخوری."


هەروەها هاتووە " تورکیا هێرش دەکاتە سەر هەر هێزێکی سیاسی وڵات و گەلەکەمان کە سەریان لەبەری دانانەوێنن" و داواشی کرد " هیچ کەس و لایەنێک هاوکاری ئەو دەوڵەتە فاشیست و داگیرکەر نەکات و جەخیش دەکاتەوە، خەڵکی سلێمانی و گەلی باشور ڕووبەڕووی دەبەنەوە و ئەو هێرشەکانی پوچەڵ دەکەنەوە".



کەجەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "دەوڵەتی تورکیا بە هاوپەیمانی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە هێرش سەر هەر هێزێکی سیاسی وڵات و گەلەکەمان کە سەریان لەبەری دانانەوێنن، داواشی کرد هیچ کەس و لایەنێک هاوکاری ئەو دەوڵەتە فاشیست و داگیرکەر نەکات." 


هەروەها هاتووە " لە کاتێکدا دایە کە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە باکوری کوردستان درێژە بە سیاسیەتی لە ناوبردنی گەلی کورد دەدات و لە رۆژئاوا و باشوری کوردستان و شەنگال و مەخموریش بەردەوام هێرش ئەنجام دەدات، دوژمانایەتی خۆشی بۆ شاری سلێمانی ڕاگەیاند. ئەمەش دوای ئەوەهات کە وەزیری دەرەوەی تورکیا چاوشئۆغلو رایگەیاند: "کاریگەری پەکەکە لە سەر سلێمانی هەیە".


کەجەکە ئاماژەی بەوەشداوە، سلێمانی یەکێکە لەو شارانەی کە لە سەرەتاوە تا ئێستا بەردەوام شوێنی وڵاتپارێزان و ڕووناکبیران بووە و یەکێکە لە شارە سەرەکیەکانی کوردایەتی و هەمیشە تامەزرۆی پێکهێنانی یەکێتی نەتەوەیی بووە و هەمیشەش خۆی نۆژەن دەکاتەوە، بۆیە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بە دیاریکراوی هێرش دەکاتە سەر ڕابردوو و ئیستا و داهاتووی ئەو شارە.


کەجەکە باس لە کەسایەتی مام جەلال و دۆستایەتی لەگەڵ رێبەر ئاپۆدا دەکات و ڕایگەیاندوە: "ئەو دۆستایەتیە تا دوایین ساتەکانی ژیانی بەردەوام بوو و بەرلە نەخۆشکەوتنی دەستی بە کەمپەینی ئازادکردنی رێبەر ئاپۆ کرد بوو. مام جەلال و ئیبراهیم ئەحمەد پەیوەندی دۆستانەیان لەگەڵ تەڤگەرەکەمان هەبوو و ئەو پەیوەندیەشیان بۆ نێو شاری سلێمانی گواستبوویەوە و ئەنجامی ئەوەش لەو شارە و باشوری کوردستان بەگشتی خۆشەویستیەک بۆ پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ ئافڕێنرا. مام جەلال و ڕێبەر ئاپۆ لە سەر بناغەیەکی باش پەیوەندیەکانی پەکەکە و یەنەکەیان داڕشت و بونیاتنا.


کەجەکە پێیوایە،  گوشاری ڕژێمی تورکیا لە سەر پارت و لایەنەکانی باشوری کوردستان هەیە و هەوڵ دەدات بیاندات بە گژی پەکەکەدا. ئەو گوشارەش بە تایبەتی لە پەدەکە و یەنەکە دەکرێت. دەوڵەتی تورک هەمیشە ڕایدەگەیەنیت: :بە سیاسەتی پەدەکە شادمانە و دەیەوێت یەنەکەش هەمان سیاسەتی پەدەکە پەیڕەو بکات. ئەو هێرشەی سەر سلێمانیش بەهەمان ئامانجە و دەیەویت یەنەکەش دەستەمۆبکات و دژی پەکەکە بەکاری بهێنیت.

 
کەجەکە لە سۆنگەی هێرشەکانی ئەم دوایەوە ئاشکرایش دەکات: "وادیارە لە ئێستا بەدواوە ڕژێمی تورکیا هێرشی لەو جۆرە بۆ سەر ناوچەکانی نزیک سلێمانی ئەنجام بدات. ئەگەر گەل و لایەنەکان لە دژی ئەو هێرشانە وەخۆ نەکەون و ئەوا هێرشەکان فراوانتر دەبن. بێگومان خۆشەویستی چین و توێژەکانی گەلی باشوری کوردستان بۆ ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئازادی کوردستان، ئەو هێرشانە مایە پووچ دەکاتەوە. هەمان هەست و خۆشەویستی بێگومان لە شار و ناوچەکانی دیکەی هەر چوار بەشی کوردستان بۆ پەکەکە و ڕیبەر ئاپۆ هەیە. لە نێو سیاستەمداران و ڕۆشنبیرانی کورددا دۆستانی پەکەکە هەن، کە یەک لەوان شاعیری گەورەی سلێمانی و گەلەکەمان شیرکۆ بێکەس بوو و ئەو دۆستێکی زۆر هێژای ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە بوو."

 
کەجەکە دەڵێت "ڕاستەی پەکەکە و یەنەکە دوو پارتی جودان، بەڵام هەر کاتێ پێویست بکات ڕەخنەشی لێدەگرین پێداگیرین کە گوشار و هێرشەکانی ڕژێمی تورکیا ناتوانن یەنەکە و پەکەکە ڕووبەڕووی یەکدی بکەنەوە".


کەجەکە لێدوانەکانی وەزیر دەرەوەی تورکیا چاوشئۆغلو گرێ دەداتەوە بە فراوانکردنی هیرش و پیلان تورکیا و قەڵسبوونی بەرامبەر بە سلێمانی کورد و پێوایە گەلی کورد و هیزە سیاسیەکانی بەرەنگاری هێرشەکان ببنەوە و مایەپووچیان بکەنەوە. جەخت دەکاتەوە کە چاوشئۆڵو چیدەکات با بیکات، دەڵێن"  هەرگیز ناتوانێت کوردان بدات بە گژی یەکدیدا و خەڵکی سلێمانی و گەلی کورد بەرنگاری ئامانج و پیلانەکانە داگیرکاریەکان دەبنەوە و ڕێکسەکەی دەوڵەتی تورکیا و چاوشئۆغلو دەکەنەوە بەخوری".

 


PM:08:30:26/06/2020