هونەرمەندێکی ناسراوی عێراقی بە کۆرۆنا گیان لە دەستدەدات

سەندیکای هونەرمەندانی عێراق گیان لە دەستدانی هونەرمەندنی ناسراو، مناف تالب بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە راگەیاند.


ئەو ئەکتەرە ناسراوەی عێراق کە هەینی ٢٧ حوزەیران گیانی لەدەستدا، لە دایکبووی ساڵی ١٩٤٠ی شاری کوتە لە باشووری عێراق، لەتەمەنی لاوێتیەوە ئارەزووی هونەری بووە لە ساڵی ١٩٦٥ چۆتە پەیمانگای هونەرە جوانەکان بەشی نواندن.


لە ساڵی ١٩٧٣ دا بانگهێشتکرا بۆ تیمی نواندنی نیشتمانی کە لەساڵی ١٩٦٨ لەلایەن هونەرمەندی ناسراو حەقی شەبلی دامەزرا.

 
دواتر چووە بواری دراما و لەچەندان درامادا رۆڵی بینیووە وەک ( سارە خاتوون، نادیار، دەبێت ئێستا هاوسەرەکەت بێت، راکێشانی پلەکان، دوا رۆژی هاوین، رەسافی، هێلانەی شێتەکان، خۆشەویستی هیند،..هتد).

 
هەتا رۆژی گیان لەدەستدانی کە دوێنێ ٢٦ ی حوزەیران بوو سەرقاڵی کاری هونەری بووە.

 


AM:09:42:27/06/2020