دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزێت

ئەمڕۆ 27 حوزەیران نرخی دولار بەرامبەر دیناری عێراقی دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینی.

 
خاوەنی نوسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد حاجی رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە ( سپی ) راگەیاند:

 
- نرخی 100 دۆلار بە 123 هەزار 900 دینار، لە رۆژی پێنج شەممە بە 124 هەزارو 350 دینار بووە.

 
- نرخی 100 یۆرۆ بە 142 هەزارو 850 دینار.

 
- نرخی 100 پاوەن بە 151 هەزارو 200 دینار.

نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە: 

 

- نرخی 100 لیرەی توركی بە 17 هەزارو 900 دینار.

 
- نرخی 100 هەزار تمەنی ئێرانی بە 6 هەزارو 850 دینار.  

 


AM:11:00:27/06/2020