لیستی بڕینی مووچەی وەزارەتی پەروەردە بڵاوکرایەوە

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی بڕینی مووچەی بڵاوکردەوە کە لە لیستەکەدا بەپێی ریزبەندی پلەکان رێژەی بڕینی مووچەکە دیاریکراوە.

 

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردە بەواژووی مەریوان بەگۆگ عەزیز، بەڕێوەبەری گشتی دیوان كە ئەمڕۆ ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی وەزارەتەكەی و بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی كوردی لەكەركوك كردووە رایگەیاندووە" لەگەڵ نووسراوماندا نووسراوی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران/ سكرتاریەتی ئەنجومەن ژمارە 3877 لە 24-6-2020 و رێنمایی دارایی ژمارە 4182 لە 25-6-2020 تایبەت بەخەرجكردنی مووچە لەگەڵ هاوپێچ و خشتەی رێكخستنەوەی مووچەی وەزارەتمان بەپێی پلەكان فەرمانبەرێتی بۆتان رەوانە دەكەین بەمەبەستی ئەنجامدانی كاری پێویست".

 

 

 


PM:01:26:27/06/2020