ئەمڕۆ شەممە لە نوسراوێکدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ کۆبونەوە لە رۆژی ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠.
د. ڕێواز فایەق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان لە نوسراوێکدا کە کۆپیەکی دەست ماڵپەڕی "سپی" کەوتووە ڕایگەیاندووە" بە پشتبەستن بە حوکمی بڕگەی سێیەم لە ماددەی ١٨ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان – عێراق، بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان دەکەین بۆ دانیشتنی ژمارە ٥ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی دووەم، لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان - عێراق".
لە نوسراوەکەدا سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەوەشکرد" کۆبونەوەکە رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٩ی حوزەیرانی٢٠٢٠ کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت".
به‌رنامه كاری په‌رله‌مانی كوردستان له‌ڕۆژی دووشه‌ممه به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5) بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له مادده‌ی (20) و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (5)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (1)ی پاشنیوه‌ڕۆ رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 2020/6/29، به‌مشێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌بڕیاری (پێشكه‌شكردنی پێشنیازه‌یاساو پێشنیازه‌بڕیار له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، به‌ده‌ر له حوكمی مادده‌ی (82)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (97،96،93،91،90) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
دووه‌م: درێژكردنه‌وه‌ى خولی به‌هاره‌ى ساڵی دووه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانى كوردستان، به‌پێی بڕگه‌ی چواره‌م له‌مادده‌ى (7)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.