شاندێكی باڵای یەكێتيی نیشتیمانيی كوردستان لە سلێمانی سەردانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانی كرد و لەلایەن ئەمینداری گشتی یەكگرتووەوە پێشوازیان لێكرا لە كۆبوونەوەیەكدا گفتوگۆ لە سەر بارودۆخی سیاسی و ئابوری هەرێم و عیراق و ناوچەكە کرا.
یه‌كگرتووی ئیسلامی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ شه‌ممه له شاری سلێمانی، سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان به ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن و سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان پێشوازیكرد له وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له دیدارێكدا، گفتوگۆ ده‌رباره‌ی بارودۆخی سیاسی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه كرا، جه‌ختیش له‌سه‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی خاك و خه‌ڵكی هه‌رێم كرایه‌وه، ئاماژه‌ش به‌وه‌كرا كه پێویسته هه‌مو لایه‌نه‌كان به‌گشتی و لایه‌نه‌كانی به‌شدار له حكومه‌ت به‌تایبه‌ت هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌و گرفته‌كانی هاوڵاتیان به تایبه‌ت پرسی دابینكردنی موچه.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژە بەوەشکراوە: له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له نێوان هه‌رێم و به‌غداد كرا، به‌پێویست زانرا هه‌وڵه ناوخۆی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان چڕتر بكرێنه‌وه به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتنێك كه سودمه‌ندی یه‌كه‌م تیایدا هاوڵاتیانی هه‌رێم بێت.