سبەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە ئەنجومەنى گشتى سەرکردایەتی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان کۆببێتەوە.

 

لەو بارەیەوە فەرید ئەسەسەرد سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە ماڵپەری فەرمی حزبەکەی راگەیاندووە" بڕیارە سبەینێ كۆبوونەوەی سەركردایەتی ئەنجامبدرێت و تێیدا دۆخی هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا تاوتوێدەكرێن". 

وتیشی" پرسی مووچەی فەرمانبەران و لامەركەزی بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و سیاسەتی حكومەتی هەرێم و چاكسازی و پەیوەندی نێوان حزبەكان، بەتایبەت یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ حزبەكانی دیكە و شێوەی رێكخستنەوەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا، پرسی گرنگی كۆبوونەوەكە دەبن". 

ئەسەسەرد ڕاشیگەیاند" لەكۆبوونەوەی سبەینێی سەركردایەتیدا لەزاری قوباد تاڵەبانی-یەوە جێگری سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان گوێ بیستی دواگۆڕانكاری پرسەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عیراق دەبینن، كە بێگومان یەكێتی هەڵوێستی خۆی هەیە لەسەر ئەو پرسانە". 




PM:07:04:27/06/2020