جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لەسەر قوربانییەکانی ئەمڕۆی کۆرۆنا زانیاری بڵاودەکاتەوە

جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەڵێت "ئەمرۆ هەشت قوربانی دەستی کۆرۆنامان بە خاکسپاردن".


عەبدوڵا سەنگاوی جێگری بەڕێوەبەی گشتی تەندروستی سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لەو پەیامەیدا نووسیوویەتی " بە تەمەنترین قوربانی ئەمڕۆ ٩٥ ساڵ بوو و بچوکترینیش تەمەنی 39 ساڵ بوو".


ئەو بەرپرسەی تەندرووستی سلێمانی دەڵێت "هاوڵاتیانی ئازیز ئامانج لە راگەیاندنی ئاماری رۆژانەی قوربانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ترساندن و تۆقاندنی ئێوە نییە، بەڵکوو یٔامانجمان بە ئاگا هێنانەوەی ئێوەیە بۆ ئەوەی لە بێ رەحمی کۆرۆنا تێ بگەن و بزانن خۆ نەپاراستنتان دەبێتە هۆکاری لە دەستدانی ئازیزانمان".

 
لە کۆتاییدا دەڵێت "خۆپارێزییەکانی ئەمرۆی ئێوە ئاماری سبەینی قوربانیانی کۆرۆنا کەمتر دەکاتەوە، تکایە بە بەستنی دەمامک و دەستکێش ئازیزانت بپارێزن".

 


PM:11:32:27/06/2020