دوو کەسی دیکەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی و خانەقین گیانیان لەدەستدا


ئەمڕۆ یەکشەممە دوو تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی و قەزایی خانەقین گیانیان لەدەستدا.

عەبدوڵڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ژنێکی تەمەن ٨١ ساڵ بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا".

بە گیانلەدەستدانی ئەو ئافرەتەی ئەمڕۆ، كۆی گشتی ئەوانەی لە نێو نەخۆشخانەكانی سلێمانی بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ١٥٧ كەس.
 

هاوکات بەپێی زانیارییەکان، هاووڵاتییەكی تەمەن ٤٣ ساڵ کە دانیشتووی خانەقینە و بە مەبەستی چارەسەركردنی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی بەعقوبە خەوێندرابوو، ئەمڕۆ گیانی لە دەست دا.

 

تائێستا لە هەرێمی کوردستان پێنج هەزار و ٥٣٣ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، زۆرترین ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەکە لە سنووری پارێزگای سلێمانین، هەروەها زیاتر لە ١٨٠ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە کە ٦٣٤ كه‌سیش كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ بون چاكبونه‌ته‌وه‌.

 



PM:12:59:28/06/2020