وەزیری دارایی فەرمانێک لە بارەی مووچەوە دەردەکات



ئەمڕۆ یەک شەممە وەزیری دارایی ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەند فەرمانێکی دەرکرد کە پەیوەندی بە لێبڕینی مووچەی فه‌رمانبه‌رانەوە هەیە.


بەپێی فه‌رمانه‌كه هەموو پلە تایبەتەکان ڕێژەی ٥٠% مووچەیان لێ دەبڕدرێت. جگە لەمان وەک لەفەرمانەکەدا هاتووە "لێبڕینی ڕێژەی ٢٠% دەبێت لە پلە یه‌ك بۆ خوارەوە لە شایستەی دارایی فەرمانبەری هەمیشەیی و گرێبەست".


لە فەرمانەكه‌دا ئەوەش خراوەتە ڕوو "ڕێژەی ئەم لێبڕینە ئەو فەرمانبەرانە ناگرێتەوە کە شایستە داراییەکانیان کەمتر لە 300 هەزار دینار بێ".
فەرمانەکە بۆ هەموو گەنجینەکان نێردراوە بۆ ئەوەی کاری پێ بکرێت.
 


PM:03:00:28/06/2020