وەزارەتی پەروەردە لەبارەی تاقیكردنەوەكان روونكردنەوە دەدات

دوای ئەوەی ژووری‌ ئۆپراسیۆنەكانی‌ ڕووبەڕووبوونەوەی‌ كۆرۆنا لە هەولێر بڕیاری‌ قەدەغەی‌ هاتوچۆی‌ تا رۆژی‌ چواری‌ مانگی‌ داهاتوو راگەیاند، وەزارەتی پەروەردە لەبارەی تاقیكردنەوەكانەوە روونكردنەوەیەكی بڵاوکردەوە.

 

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" پاش گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆکی ژوری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای هەولێر، تاقیکردنەوەکانی قۆناغی پێنجەمی پەیمانگەکان و تاقیکردنەوەی (پراکتیکی) قۆناغی ١٢ی ئامادەیی پیشەیی، لەرۆژانی قەدەغەی هاتوچۆ وەک خۆی بەردەوامدەبێت". 

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە: پارێزگاری هەولێر كارئاسانی پێویست دەكات لەوبارەیەوە.



PM:10:35:28/06/2020