ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ رایدەگەیەنێت" له ئه‌نجامی پشكنینیهكان ١٢ تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون".
د. فه‌رهاد مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ له راگه‌یه‌ندراوێكدا دەڵێت" دوای پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەتاقیگە دەرکەوت ١٢ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، كە شەش پیاو و شەش ئافرەتن تەمەنیان لە نێوان (٢٢ بۆ ٦٦) ساڵە و یانزە كەسیان دانیشتووی ناو چەمچەماڵن و یەك تووشبوویان دانیشتووی ناحیەی بازیانە و سەرجەمیان نیشانەكانی نەخۆشییەكەیان پێوەیە".
وتیشی" تووشبوویەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە پیاوێكی تەمەن ٥٣ ساڵە و دانیشتووی چەمچەماڵە و نەخۆشی درێژخایەن (نەخۆشی شەكرە) لەگەڵدابوو، ئامێری هەناسەدانی دەستكردی بۆ دانرابوو گیانی لەدەستدا".