دادگای وڵاتی میسر، هونەرمەند سەما میسری، سەماکاری بەناوبانگی میسری سزای سێ ساڵ زیندانیکردن و ٣٠٠ هەزار جونەیهی میسری، کە دەکاتە نزیکەی 15 هەزار پاوەندی بەریتانی بەسەردا سەپێنرا، بە تاوانی ئەنجامدانی "بەدڕەوشتی".
کەناڵی ئەلرەبیە بڵاویکردەوە، سەما میسری لە مانگی نیسانی رابردوودا و لە میانی لێکۆڵینەوەیەکدا لە ژمارەیەک ڤیدیۆ و وێنە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکرا، چونکە داواکاری گشتیی میسر ئەو وێنە و ڤیدیۆییانەی بەو جۆرە باسکردبوو کە دەبنە هۆکاری بڵاوبوونەوەی بەدڕەوشتی.
سەماکارە تەمەن ٤٢ ساڵییەکە تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە و ئاماژە بەوە دەکات، ژمارەیەک لە ڤیدیۆ و وێنە وروژێنەرەکانی لە مۆبایلەکەی دزراون، بێ ئەوەی ئاگاداربووبێت