ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە ئێران نزیکەی ٢٢٥ هەزار کەس تووشووی کۆرۆنا بوون و ١٦٢ تووشبووش گیانیان لەدەستدا.
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا دوو هەزارو ٥٣٦ كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و كۆی گشتی حاڵەتەكانیش بۆ ٢٢٥ هەزار و ٢٠٥ كەس بەرزبووەوە، هاوکات ١٦٢ كەسیش گیانیان لە دەستداوە، سێ هەزار و ٣٧ نەخۆشیش باری تەندروستییان ناجێگیرە".
وتیشی" تا ئێستا كۆی حاڵەتەكانی مردن گەیشتووەتە ١٠ هەزار و ٦٧٠ كەس و ١٨٦ هەزار و ١٨٠ تووشبووش چاكبوونەتەوە".