تەندروستی سلێمانی ژمارەی ئەو چاكبوانەی كۆرۆنا كە پلازمایان بەخشیوە ئاشكرادەكات

تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت" تا ئێستا ١٨٦ چاكبوەوەی كۆرۆنا پلازمایان بەخشیوەو سوپاسیان دەكات".

 

یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" ڕایگەیاند" تا ئێستا ١٨٦ هاوڵاتی لە شاری سلێمانی دوای چاکبوونەوەیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، پلازمایان بەخشیووە".

 

وتیشی" سوپاسی ئەو کەسانە دەکەین و هیواخوازین چاکبووانی تریش بە زووترین کات بێن پلازما ببەخشن".

 

لەماوەی رابردوودا چەند جارێك تەندروستی سلێمانی داوای بەپەلی بڵاودەكردەوە بۆ ئەوانەی توشبووی كۆرۆنا بوون و چاكبونەتەوە تا پلازما ببەخشن بۆ چارەسەركردنی ئەوانەی توشی كرۆنا بوون و دۆخی تەندروستیان ناجێگیر بوو.




PM:03:00:29/06/2020