وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی ئەم هەفتەیەی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ڕاگەیەنراوێکدا لیستی دابەشکردنی مووچەی ئەم هەفتەی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند" ئەم هەفتەیە مووچەی هەریەکە لە وەزارەتی ناوخۆ و دارایی دابەشدەکرێت".

 

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی چوارشەممە بەهۆی ڕێكخستنی میزانیه‌ی نیوەی ساڵ لەلایەن بانكەكان موچە خەرج ناكرێت، ڕۆژی پێنجشەممە موچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ مانگی (شوبات/2) و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە و لیوای نەوت خەرج دەكریت.

 

ئەوەشلەکاتێکدایە، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند، سبەینێ سێ شەممە مووچەی وەزارەتی ناوخۆ، هێزی پێشمەرگەی بەرگری فریاکەوتن، هێزی زێرەڤانی، بۆ مانگی شوبات دابەشدەکرێت.

 
 


PM:03:23:29/06/2020