ئێران فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ تره‌مپ ده‌رده‌كات

له‌سه‌ر كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ربه‌ سوپای پاسدارانی ئێران، دادگای تاران فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ٣٦ کەس دەرکردوه‌.

 

عەلی قاسی میهر داواکاری گشتی تاران لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجومەنی دادوەری ئێران رایگەیاند" فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ٣٦ بەرپرسی سیاسی و سەربازی ئەمریکی دەرکردوە، بەهۆی کوشتنی قاسم سولەیمانی، لە نێویشیاندا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکای تێدایە، فەرمانەکە لەدوای تەواوبونی ماوەی دەسەڵاتی لە کۆشکی سپی هەر بەدوایەوە دەبێت".

 

سێی کانونی دوەمی ئەمساڵ بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە بۆردومانێکی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی لە بەغدا، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حشدی شەعبی و نۆ کەسی دیکەش کوژران.

 
 


PM:04:33:29/06/2020