حەوت کەسی دیکەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا


ئەمڕۆ دوو شەممە حەوت تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا.

عەبدوڵڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ئەمڕۆ تا ئێستا حەوت تووشبووی كۆرۆنا لەنەخۆشخانەكان گیانیان لەدەستداوە كە هەندێكیان دانیشتووی شاری سلێمانین و شەش پیاو و یەک ئافرەتن و تەمەنیان لەنێوان ٤٣ بۆ ٧٥ ساڵدایە".
 
دوێنێ كەمترین حاڵەتی گیان لە دەستدا لە سلێمانی تۆماكرا كە ژمارەكەیان سێ كەس بوو.
 


PM:05:21:29/06/2020