کەسێکی نزیکی سیستانی تووشی پەتای کۆرۆنا بوو

نوێنەری مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق لە ئێران، دوای ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی دەركەوت تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

 

میدیای عێراق ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویكردەوە، سەید جەواد شەهرستانی، زاوا و نوێنەری ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق لە ئێران، پشكنینی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنای ئەنجامداوە، دەركەوتووە هەڵگری پەتایی كۆرۆنایە.

 

ئاماژە بەوەشكراوە، پێشتر شەهرستانی بەشێك لە نیشانەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا دەركەوتوە و دواتر بڕیاردراوە پشكینینی بۆ ئەنجامبدرێت، کە ئەنجامەکەش تووشبوونی دەرخستووە.

 


PM:06:18:29/06/2020