دۆکۆمێنت.. وەزارەتی دارایی لەبارە مووچەی خانەنشینانەوە بڕیارێکی دەرکرد

لەبارەی خزمەت و پلەی وەزیفی خانەنشینی مووچەخۆران، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی کرد.


ئەمڕۆ ٢٩ی حوزەیران، وەزارەتی دارایی رێنمایی ژمارە ١٢ و ١٣ی ساڵی ٢٠٢٠، کە تایبەت بە خستنە بواری جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوەکراوە، کە پاڵپشت بە ماددەی (٦، ٧، ٨، ٩، ١٠) لە یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان - عێراق وە ماددەی (١٨، ١٩، ٢٠) لە پەیڕەوی یاسای چاکسازی ژمارە ٤ی ساڵی ٢٠٢٠، وە ئاماژە بەکۆبوونەوەی لێژنەی دەرکردن و پێداچوونەوەی رێنمایی دارایی لە رێکەوتی ٢١ی ٦ی ٢٠٢٠ چەند بڕیارەک دران.


PM:10:01:29/06/2020