حزبوڵا دوای ئازادکردنی ١٤ دەستگیرکراوەی وێنەی کازمیان خستەژێر پێیان

ئەمرۆ دوو شەممە ٢٩ی حوزەیران دەسەڵاتدارانی عێراق ئەو ١٤ چەکدارەیان ئازاد کرد کە هێزەکانی دژە تیرۆر هەفتەی رابردوو لە بەغدا دەستگیریان کردن، بەتۆمەتی ئەوەی ناوچەی سەوزیان کردۆتە ئامانجی مووشەکەکانیان.

میدیاکانی نزیک حیزبوڵای عێراقی چەندان وێنەو ڤیدیۆیان بڵاوکردەوە کە چەکدارەکانیان وێنەی مستەفا کازمی دەخەنە ژێر پێیان.

بەپێی ئەو میدیانە ئەو کەسانەی وێنەی کازمی دەخەنە ژێر پێیان ئەو چەکدارانەی حیزبوڵان کە گیرابوون و ئەمڕۆ ئازادکراون.

ئەوە لە کاتێکدایە حزبوڵا بەشێکە لە حەشدی شەعبی کە سەر بەدامەزراوەی سەربازی دەوڵەتی عێراقەو فەرماندەی هەموو ئەو هێزانەش سەرۆک وەزیرانە.

 

لەو ڤیدیۆیانەدا دەردەکەوێت ئەو چەکدارانە دروشم دەڵێنەوەو جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە تەنها چەک بۆ " ئیمام مەهدی " دادەنێن. واتە چەک دانانێن بۆ حکومەت عێراق.

شەوی پێنج شەممەی رابردوو دەزگای دژەتیرۆری عێراق ١٤ چەکداری حیزبوڵایان دەستگیرکرد کە دوو بنکەی تەقاندنی مووشەکیشیان پێگیرا.

 


PM:11:17:29/06/2020