دوایین ژمارەی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا
ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا دە ملیۆن و ٣٥٩ هەزار کەسی تێپەڕاندووە.
بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا دە ملیۆن و ٣٥٩ هەزار و ٥٢٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، له نێویاندا ٥٠٨ ههزار و ٢٢٨ مردن ههیه، لەو ژمارەیەش پێنج ملیۆن و ٦٣٢ هەزار و ١٩٢ تووشبوو چاکبونەتەوە.
بهگوێرهی داتاسهنتهری جیهانی، زۆرترین ژمارهی توشبووانی كۆرۆنا لهسهر ئاستی جیهاندا له ویلایهته یهكگرتوهكانی ئهمریكا تۆماركراوه، تائێستا دوو ملیۆن و ٦٨١ هەزار و ٨١١ کەس لەم وڵاتە تووشی ڤایرۆسەکە بوون، ١٢٨ هەزار و ٧٨٣ کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.
ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو لە شاری ووهانی چین سەریهەڵدا، تائێستا لە ٢١٥ وڵات و ناوچەی جیهاندا بڵاوبووەتەوە. تەنیا ٢٥ وڵات و ناوچە توانیویانە ڤایرۆسەکە کۆنترۆڵ بکەن و لەو کاتەدا هیچ کەیسێکی چالاکییان نییە.
AM:09:12:30/06/2020