دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ دووشەممە هاوڵاتییەكی تەمەن ٦٥ ساڵ، بەهۆی قەرزدارییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان، ئێوارەی دوێنێ پیاوێک کە دەوترێت بەهۆی خراپی دۆخی دارایی و قەرزار بوونی بووە، خۆی سووتاند، ڕێژەی سووتاوییەکەی ١٠٠٪ بوو، هەربۆیە پیاوەکە کاتژمێر ١٢:٠٠ی شەوی ڕابردوو لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
ڕائید سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" بەپێی وتەی خانەوادەکەی، ئەو پیاوە لە نێوان سلێمانی – بەغدا کاری بازرگانی کردووە و چەند بارێک شتومەکی دەستبەسەر کراوە و قەرزاری خەڵک بووە و نەیتوانیوە بیداتەوە".