لە کەرکوک ٥٠ حاڵەتی تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار دەکرێت


بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کەرکوک رایگەیاند" ٥٠ حاڵەتی نوێ تووشبووی کۆرۆنا تۆمار کران". 

ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ی حوزەیران بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کەرکوک رایگەیاند" لەماوی ٢٤ کاتژمێری رابردودا ٥٠ حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆناو چاكبونەوەی ٣١ حاڵەت و سێ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا تۆماركرا".

تا ئێستا لە کەرکووک ۱۱۷۰ کەس تووشی کۆرۆنا بوونە، لە نێویاندا ۷۲٤ کەسیان لە نەخۆشخانەکانن و ۳۹۳ کەسی دیکەیان چاکبونەتەوە و هەروەها ٥۳ کەسیشیان گیانیان لە دەست داوە.

AM:09:56:30/06/2020