وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌ندامی شاندی دانوستانكاری هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقی ڕایدەگەیەنێت" هه‌رله‌یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیارماندا كه نیه‌تمانه له‌گه‌ڵ به‌غداد پێكبێین، به‌ڵام هێشتا گفتوگۆكان به‌رده‌وامه جارێ نه‌گه‌یشتوینه‌ته ڕه‌شنوسی كۆتایی، ده‌بێت ڕێكبكه‌وین چونكه قه‌ده‌ری هه‌رێمی كوردستان و به‌غداد به‌یه‌كه‌وه‌یه".
د.دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان له‌نێوان هه‌رێم و به‌غداد؟ بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" ڕوژی پێنج شه‌ممه هاتینه‌وه، وه دانوستانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت ، له‌وانه‌یه له هه‌فته‌ی داهاتوو یان ده ڕۆژی داهاتوو گه‌ڕێكی تری دانوستانه‌كان ده‌ستپێبكاته‌وه له نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان".
لەبارەی ده‌نگۆی ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غداد؟ د.دارا ڕه‌شید ڕه‌تیكرده‌وه و وتی" ئێمه‌ش ئه‌و هه‌واڵه‌مان بیست به‌ڵام وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕه‌سمی شتێكی وای ڕانه‌گه‌یاندووه كه درافتی كۆتایی هه‌بێت ته‌نها ئه‌وه‌ی كه بڵاومان كردۆته‌وه‌و ئێستاش ڕایده‌گه‌یه‌نیین گفتوگۆكان به‌رده‌وامن و نه‌گه‌یشتوینه‌ته ڕه‌شنوسی كۆتایی".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا وه‌ك ئه‌ندامێكی شاندی دانوستانكار گه‌شبینن به ئه‌نجامی دانوستانه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد؟ ئه‌ندامه‌كه‌ی شاندی دانوستانكاری نێوان هه‌رێم و به‌غداد (د.دارا ڕه‌شید) دەڵێت" ئێمه دروشمێكمان هه‌یه كه له دانوستاندا ناتوانرێت گه‌شبین بیت و ناتشتوانرێت ڕه‌شبین بیت، دانوستان هه‌ر وایه له‌وانه‌یه ئه‌وان وه‌ره‌قه‌یه‌كی دانوستان بهێنن و ئێمه وه‌ره‌قه‌یه‌كی دانوستان بهێنیین و له كۆتاییدا له‌وانه‌یه وه‌ره‌قه‌یه‌كی تری لێدهربێت كه كۆكراوه‌ی هه‌ردوو لا بێت و شتێكی باشی لێده‌ربچێت به‌ڵام ئێمه پێمان وایه ده‌بێت گه‌شبین بین وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مادام له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌ژین و ده‌ستور دانی ناوه به هه‌رێمی كوردستان، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه كه بتوانین له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی بگه‌ینه ئه‌نجامی باش چونكه له‌كۆتایدا له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی عێراق به‌گشتی و خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌بێت".
وتیشی" نیه‌تی ئێمه ئه‌وه‌یه كه ئه‌نجامی باش هه‌بێت ، ئێمه هه‌میشه گه‌شبینین له‌دانوستان له‌به‌رئه‌وه‌ی پێمان وایه خه‌ڵكی عێراق به‌گشتی و خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌تی نه‌هامه‌تی زۆریان دیووه پێویسته ئیتر به‌س بێت ناخۆشی و لێكترازان، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین كه هه‌ولێر و به‌غداد بگه‌ینه ئه‌نجامی باش له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی عێراقدایه".
د.دارا ڕه‌شید وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌شی دایه‌وه ئایا له‌م دۆخه سه‌خته‌ی وه‌ك ده‌وترێت عیراق پێییدا تێده‌په‌ڕێت له‌ڕووی ته‌ندروستی و ئابوری و ئه‌منیه‌وه ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ڕێكبكه‌وێت و موچه‌ی مانگانه بنێرێت بۆ فه‌رمانبه‌ران؟ ناوبراو وتی" قه‌یرانی دارایی و قه‌یرانی ته‌ندروستی قه‌یرانێكی جیهانیه به‌ڵام عێراق وڵاتێكه سه‌روه‌ری هه‌یه، یه‌ده‌گی نه‌ختینه‌یی هه‌یه ده‌توانێت قه‌رز بكات بڕوا ناكه‌م هه‌تا ئه‌و قۆناغه تێده‌په‌ڕێنێت شتێكی زۆر زه‌حمه‌ت بێت چونكه بژارده‌یان زۆر له‌پێشه، ئه‌وه‌ی كه ئێمه دوامان كردووه وه‌كو هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ بكرێت وه‌كو به‌شێك له عێراق، واته له‌هه‌موو ئه‌و ماف و ئیمتیازاتانه‌ی هه‌یه‌تی پێویسته هه‌رێمی كوردستانیش به‌شێك بێت له‌و ئیمتیازاتانه له به‌كارهێنانی یه‌ده‌گی نه‌ختینه‌یی یان قه‌رزی نێو ده‌وڵه‌تییه یاخود قه‌رزی ناوخۆیییه‌ی به‌پێی یاسای قه‌رز له‌په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ند كراوه هه‌رێمی كوردستان پێویسته به‌شی هه‌بێت".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی له‌حاڵه‌تی ڕێككنه‌كه‌وتنی هه‌رێم و به‌غداد وه‌ك وه‌زیری پلاندانان، پلانتان چیه بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له‌ڕووی داراییه‌وه؟ ئاماژەی بەوەکرد" ئێمه هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان بۆ ئه‌وه داده‌نێین كه ڕێكبكه‌وین له‌گه‌ڵ به‌غداد چونكه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌دیلی ڕێكه‌وتن هه‌ر ڕێكه‌وتنه، بیر له‌وه ناكه‌ینه‌وه كه ڕێكنه‌كه‌وین، هه‌موو ئاراسته‌كه ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت ڕێكبكه‌وین چونكه قه‌ده‌ری هه‌رێمی كوردستان و به‌غداد به‌یه‌كه‌وه‌یه".