نیوەڕی ئەمڕۆ سێ شەممە ٣٠ ی حوزەیران پێشمەرگەیەک لە فەرماندەی گشتی هێزەکانی ٧٠ ی یەکێتی خۆی دەکوژێت، ئەوا سێهەم حاڵەتە لەشەورۆژێکدا لە سلێمانی و کەرکوک تۆمار دەکرێت.
سهركهوت ئهحمهد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگهیاند، "لهناو فهرماندهیی هێزهكانی ٧٠ لیژنهی لێكۆڵینهوه لهسهر هۆكاری خۆكوشتنی ئهو پێشمهرگهیه پێكدههێندرێت و دۆسیهكهی رهوانهی پۆلیس ناكرێت، لەبەرئەوەی ئەوان خۆیان یەکەیەکی سەربازین".
ئەو پێشمەرگەیەی ئەمڕۆ خۆی کووشتووە لە رێگای فیشەکەوە خەڵکی شەقڵاوەیەو خاوەنی چوار منداڵە.
هەروەها دوێنێ شەو لە شاری کەرکوک پێشمەرگەیەک خۆی خنکاند کە تەمەنی ٣٤ ساڵ بوو، شەوی رابردووش لە سلێمانی لەناو باخی گشتی هاوڵاتییەکی تەمەن ٦٦ ساڵان ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو سێ حاڵەتی خۆکووشتنە پەیوەندی بە باری هەژاری و دۆخی خراپی ئابوریەوە هەیە.