بۆ گەیاندنی رای کورد قوباد تاڵەبانی لەگەڵ قونسڵەکانی هەرێم کۆدەبێتەوە

لە دوای گەڕانەوەی شاندی دانووستانکاری هەرێم لە بەغدا، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئە‌نجومە‌نی وەزیران، زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوەی دیپلۆماسی لەگەڵ باڵیۆز و كونسوڵ و نوێنەرایەتی وڵاتانی بیانی بەتایبەت یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا دەست پێكردوە.


سەمیر هەورامی، وتە‌بێژی فە‌رمی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران لەلێدوانێکی رۆژنامەوانی دا رایگەیاند" بە مەبەستی روونكردنەوەی دۆخی دانووستانەکان و هەڵوێستی هەرێم لەسەر چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەتایبەت پرسی شایستە داراییەكانی ھە‌رێم و بەردەوامی گفتوگۆکانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ".


ئەمڕۆ بەیانییەکەی سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەفدی دانوستانکاری یەکێتی کۆبوەوەو لەو کۆبوونەوەیەدا، مەسرور بارزانی رایگەیاند " لەسەر مافە دەستوریەکانی هەرێم سازش لەگەڵ بەغدا ناکەن". 
 


PM:06:08:30/06/2020