ئەگەر دەتەوێ تەندروستی ئێسکت پارێزراو بێ خەیار بخۆ


پێش ئەوەی خوێنەرانی ئازیز ئاشنا بکەین بە سوودە تەندروستییەکانی خەیار، دەمەوێت دڵنیا ببنەوە لەوەی کە خەیار لە ڕاستیدا میوەیە نەک سەوزە.

 خەیار یەکێکە لەو میوانەی کە سوود گەلێکی زۆر بە تەندروستیمان دەگەیەنێت چونکە دەوڵەمەندە بە ئانتی ئۆکسیدەکان بەمەش دەتوانرێت ڕۆڵی هەبێت لە چارەسەری زۆر کێشەو حاڵەتی نەخوازراو کە روبەڕووی جەستەمان دەبێتەوە، خەیار کالۆرییەکی زۆر کەم لە خۆدەگرێت بەمەش دەکرێت بەکاربهێنرێت بۆ دابەزینی کێشی زیادەی لەش . 

هەروەها خەیار بەهۆی هەبوونی ئاوێکی زۆر تیایدا کێشەی وشکبوونەوەی جەستەمان چارەسەر دەکات، کالیسیۆم تەنها ماددەی خۆراکی نیە کە ئێسکمان بە هێزدەکات بەڵکو لەپاڵ کالیسیۆم ڤیتامین  (k) ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە پارێزگاریکردن لە تەندروستی ئێسکمان.

 

یەکێک لەو ماددە دەوڵەمەندە خۆراکییە گرنگانەی کە لە ناو خەیاردا هەیە بریتیە لەڤیتامین   (k) گوشراوی خەیار بە توێکڵەکەیەوە ڕۆڵی بەرچاوی هەیە لە دابینکردنی لە ٪٢٠ ڤیتامینی ئاماژە پێکراو بۆ جەستەمان ، وە ئەم ماددە خۆراکییە ڕۆڵی گرنگ دەگێڕێت لە دروستکردنی ئێسک، چەندین توێژینەوە دەبێنە هۆی سەلمێنەری ئەو ڕاستیەی  کە کەمی ڤیتامی(k) مەترسی شکان و پووکانەوەی ئێسک (Osteoporosis) زیاتر دەکات.

 

سەرچاوە / Medical News today

 

ئاسۆ-ف



PM:08:30:30/06/2020