تەندروستی چەمچەماڵ گیان لەدەستدانی کوڕێکی تەمەن ١٧ ساڵی لە قەزاکە ڕاگەیاند.
د. فه‌رهاد مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ له راگه‌یه‌ندراوێكدا دەڵێت" گه‌نجێكی تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه ته‌مه‌نی ١٧ ساڵه و نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری Type -1 له‌گه‌ڵدا بوو دوای مانه‌وه‌ی ١٢ سه‌عات له‌نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا".
ئاماژەی بەوەشكرد" هەر ئەمڕۆ شەش نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە چەمچەماڵ دەستنیشانکرا، کە سێ پیاو تەمەن ٢٥ و ٤٧ و ٧٠ ساڵ و سێ ئافرەتی تەمەن (٥٠,٤٨,٢٣) ساڵن، تووشبوویەکیان دانیشتوی ناحیەی تەکیەی و ئەوانیتر دانیشتوی چەمچەماڵن".