وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە کە دوو هەزارو ٤١٥ توشبووی نوێ تۆمارکراون.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی دواین ئاماری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو دوو هەزارو ٤١٥ حاڵهتی نوێی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراوە، هەروەها ١٠٧ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەزارو ٥٠٧ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە.
کۆی گشتی ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتۆتە، ٥١ هەزار و ٥٢٤ توشبوو، لەو ژمارەیەش ٢٠٥٠ توشبوو گیانیانلەدەستداوە.