عێراق ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی درێژکردەوە

ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراق، ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی لەسه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق، هەتا ١٥-٧-٢٠٢٠ درێژکردەوە.

بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند" دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عیراقی بڕیاری ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی لە سەرجەم فڕۆكەخانەكانی عیراق تا ١٥-٧-٢٠٢٠ درێژكردەوە". 
 
ئاماژەی بەوەشکردووە" بڕیاره‌که‌ گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سور و سەربازى و يارمەتییە تەندروستييەكان و فریاگوزارییەکان و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وه". 

ئاشکراشیکردووە: ده‌رچوواندنی بڕیاره‌کەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی له‌چوارچێوه‌ی به‌رگیری کردنه‌ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنایە.
 


AM:08:37:02/07/2020