لە کەرکوک ٧٥ حاڵەتی تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکرا

تەندروستی کەرکوک تۆمارکردنی ٧٥ حاڵەتی نوێی توشبون و مردنی چوار کەسی لە پارێزگاکە ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کەرکوک ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕاگەیەندراوێکی نوێی لەبارەی پەتایی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و رایگەیاند" لەماوی ٢٤ کاتژمێری رابردودا ٧٥ حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا و گیانلەدەستدانی چوار کەس بە كۆرۆنا تۆماركرا".

تا ئێستا كۆی تووشبووەكان لە کەرکوک گەیشتوەتە هەزار و ٢٩٨ حاڵەت و ٦٣ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە سنوری پارێزگاکە تۆماركراون.

 



PM:12:45:02/07/2020