وێنە.. جیهان هاشم بە ستایلێکی تازە دەردەکەوێت


خانمە ئارایشتکار و ناسراوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، جیهان هاشم نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوەو بۆتە باس و خواسی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان. 

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام جیهان هاشم، تازەترین وێنەکانی خۆی بە ستایڵێکی تازە بڵاوکردۆتەوە هەوادارانی بە شێوەی جیاواز کۆمێنتیان بۆ نوسیوەو بۆتە جێی سەرنجی بەشێک لە فانەکانی. 

جیهان هاشم یەکێکە لەو خانمە مەیکئەپیست و چالاکانەی کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتییەکان هەوادارێکی زۆری لە کورد و عەرەب هەیە و لە ئێستادا لە شاری سلێمانی دادەنیشێت.

جیهان هاشم كە خەڵكی خانەقینە، ساڵی 1989 لەدایك بووە و لەنێوان كوردستان و ئەڵمانیا نیشتەجێیە، ئەو كچە لەڕێی ڤیدیۆكانیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام توانی سەدان هەزار هەوادار بۆ خۆی كۆبكاتەوە.

PM:12:53:02/07/2020