سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
حكومەتی هەرێم بڕیاریدا لە دوو مانگی کرێ و باجی کرێچییەکان خۆشبێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە لێخۆشبونی باج و كرێی دوو مانگی بەهۆی رێككارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ كرێچییەكانی حكومەت دەركرد.
بەپێی بڕیارێکی
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان کە وێنەیەکی دەست ماڵپەڕی "سپی" کەوتوە، ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری کردووە، دەڵێت، ماوەی چالاکی بۆ بەدەستهێنانی داهات کە دەکەونە ژێرباری وەرگرتنی باج بە هەموو جۆرەکانییەوە بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
1. خانووبەرەی میری
جێبەجێکردنی بڕگەی 1 و 2 بە بڕیاری ژمارەی 51 لە 05-05-2020ی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ لێخۆشبوونی کرێ و سوودی دواکەوتنی کرێچییەکانی موڵکەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانووبەرەی میری بۆ ماوەی 2 مانگ بەهۆی رەچاوی ماوەی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 11-03-2020 تاوەکو 11-05-2020 کە لەو ماوەیە نەیانتوانیوە بەشێوەی ئاسایی موڵکەکان بەکاربهێنن.
2. سەبارەت بە وەرگرتنی باج بەمشێوەیە دەبێت:
- بەخشینی باجدەران لە سزا و سوودی دواکەوتن لە باجدان بەهۆی رەچاوی ماوەی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەگەر ماوەکە کەوتبێتە نێوان 11-03-2020 تاوەکو 10-05-2020.
- درێژکردنەوەی ماوەی دانی قیست بۆ ماوەی دوو مانگ بەهۆی رەچاوکردنی ماوەی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 11-03-2020 تاوەکو 10-05-2020.
- درێژکردنەوەی ماوەی پێشکەشکردنی راپۆرتی باجی لێبڕینی راستەوخۆ بەپێی ئەو رێنماییانەی کە لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی دەرچووە.
- سەرجەم ماوە یاساییەکانی پابەندبوونی باجدەر بە رێکارەکانی باج بۆ ماوەی دوو مانگ لە 11-03-2020 تاوەکو 10-05-2020 بەهۆی رەچاوکردنی ماوەی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
3. سەبارەت بە وەرگرتنی باجی دەرامەت و کۆمپانیاکان و خانووبەرە بەمشێوەیە دەبێت:
- باجی دەرامەت و کۆمپانیاکان
پێویستە لەکاتی خەمڵاندنی باجدەران بۆ ساڵی 2020 ی دارایی رەچاوی وەستانی چالاکییەکان بکەن بۆ ماوەی دوو مانگ بەهۆی رەچاوی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 11-03-2020 تاوەکو 10-05-2020 واتە ئەو ماوەیە خەمڵاندنیان بۆ ناکرێت.
- باجی خانووبەرە
- لەکاتی وەرگرتنی باجی خانووبەرە و زەوی دەبێ رەچاوی ماوەی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە 11-03-2020 تاوەکو 10-05-2020 دەستپێدەکات.
PM:01:14:02/07/2020
ڕاگەیەندراو
وەزارەتی دارایی
هەرێم
جۆ بایدن ئامادە نەبوو لەگەڵ مەسرور بارزانی کۆبێتەوە
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردیدا بەمشێوەیە دەردەکەون
ئەلڤێس دراوسێکانی "ئیستفزازی" دەکات
ئەستێرەکان
وێنە.. نوێترین دەرکەوتنی غەزەل مستەفا لە چەند وێنەیەکی جیاوازدا
وێنە.. شاعیر و پێشکەشکارێکی کورد لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکرا
وێنە.. دوو خانمە هونەرمەندی دیاری کورد پێکەوە دەرکەوتن
فەرامەرز ئەسڵانی گۆرانیبێژ و هونەرمەرندی ناسراوی ئێران کۆچی دوایی کرد
لە قەزای زاخۆ هونەرمەندێک کۆچی دوایی کرد
Spee Media