عەزیز وەیسی هونەرمەند تووشی کۆرۆنا دەبێت

گۆرانیبێژی ناسراوی میللی کوردستان، عه‌زیز وه‌یسی، توشی په‌تای كۆرۆنا دەبێت‌.


هونەرمەندی ناسراو، عه‌زیز وه‌یسی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئینستاگرام تووشبوونی خۆی بە کۆرۆنا راگەیاند، هاوکات ئاشکرای دەکات کە باری تەندروستی "باش و جێگیرە".


ناوبراو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان خۆی كه‌ره‌نتین كردوه‌ و چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی وه‌رده‌گرێت.


عه‌زیز وه‌یسی بەیەکێک لەهەرە هونەرمەندە میللیە ناسراوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و باشوری کوردستان هەژمار دەکرێت و، خاوەنی سەدان گۆرانی بەستەو بەزمی هەڵپەڕکێی و زەماوەندە.
 


PM:03:08:02/07/2020